بهوێنه: بهفر حاجی ئۆمهرانی داپۆشیوه
لهئێن ئاڕتییهوه وهرگیراوه
وێستگه نیوز-
دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بەفربارین بەردەوام بووە و ڕێژەیەکی بەرچاو باریوە و ناوچەکە گرتوویەتییە خۆی.
حاجی ئۆمەران یەکێکە لەو ناوچانەی کوردستان کە ساڵانە زۆرترین ڕێژەی بەفری لێدەبارێت و بۆ ماوەیەکی زۆریش دەمێنێتەوە.
بە هۆی سروشتی شاخاوی ناوچەکەشەوە دیمەنێکی دڵڕفێن و جوان بە دەڤەرەکە دەبەخشێت.
ئەمەش لە کاتتێکدایە ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەور و نیمچە هەور بێت و بارانیش لە چەند ناوچەیەک ببارێت.
هـ،ڕ
PM:01:08:20/01/2018
ئهم بابهته 2428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت