وێستگه نیوز
سبه‌ی نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و تارانی پایته‌خی ئێران به‌رێده‌كه‌ون.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو،کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسە سیاسی ، ئابووری ، ئەمنی و کولتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و لە رۆژی 21-1-2018 لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە".
بەپێی راگەیاندنی کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ، لەو سەردانەدا قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی حکومی یاوەری سەرۆکوەزیران دەکەن.
سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی و كێشه‌كانی دوای ریفراندۆم.
هه‌ردوو حكومه‌ت یه‌كترین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به پێشێلكاری ده‌ستوری و له‌و میانه‌شدا چه‌ندین لێدوانی دژ به‌یه‌ك دراوه.
ئه‌م سه‌ردانانه‌ی نیچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ دوباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌تانه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌دوای ریفراندۆم رووبه‌رووی سستی په‌یوه‌ندییه‌كان و پشگیری نێودەوڵەتی بوونه‌ته‌وه.
پێشتر ئه‌مریكا له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی دوای ریفراندۆم وێرای نیگه‌رانییه‌كانی به‌رامبه‌ر پرسی ریفراندۆم، داوای له‌لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرد كهپشگیری هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا كاتی هه‌ڵبژاردن.