پێشنیازێكی نوێ خۆی كرد به‌هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقدا
وێستگه نیوز-
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه، پێشنیازێكی تر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران داوایانكردووه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دوابخرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه، ئه‌م پێشنیازه، ئه‌گه‌رچی لاوازه، به‌ڵام له‌ئێستادا گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
رۆژ پێنجشەممەی ڕابردوو بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە ، پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەی سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژی شەممە دواخست.
پێشتریش هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان بە مەبەستی تەواونەکردنی ڕێژەی یاسایی، بایکۆتی دانیشتەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانیانکردووە، کە تەرخانکراوە بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، یان دواخستنی بۆ کۆتایی ئەمساڵ.
هاوکات هەریەکە لە هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دژایەتی خۆیان بۆ دواخستنی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.
نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنەکان نایاسایی و نادەستورییە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە توندی پشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.
PM:12:30:20/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 7396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت