توركیا له‌تۆپبارانكردنی عه‌فرین به‌رده‌وامه
وێستگه نیوز-
هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له‌تۆپبارانكردنی گونده سنورییه‌كانی نێوان عه‌فرین و توركیا.
به‌پێی میدیاكانی نزیك له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، سوپای توركیا به‌تۆپی قورس گونده‌كانی بیلیكاو كارایان تۆپباران كردووه.
تۆپبارانكردنی سنوری عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه دوای ئه‌وه دێت كه كۆتایی ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی توركیا داوا له‌هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌په‌ژه ده‌كه‌ن عه‌فرین چۆڵبكه‌ن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی "سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی كوردستانن" وه‌ك حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سوپای توركیا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كه چڕكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌چنه ناو عه‌فرینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مه‌ریكاو روسیا داوایان له‌توركیا كرد كه دۆخه‌كه ئارامبكاته‌وه‌و هێرش نه‌كاته سه‌ر عه‌فرین. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند كه به‌مزووانه شه‌ڕی عه‌فرین ده‌ستپێده‌كات.
AM:10:57:20/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت