عوسمان بایدەمیر دەستگیركرایەوە

‌عوسمان بایدەمیر

وێستگە نیوز-
عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری روحای هەدەپە، لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەستگیركرا.

ئاژانسی رۆژنیوز نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ڕوحا-ی پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە، لەكاتی دەرچوونی لە ناوەندی سەرەكی هەدەپە لە ئەنقەرە، دەستگیركرا.

پێشتریش چەندی جاری دیكە، عوسمان بایدەمیر، بە چەندین تۆمەتی جیاجیا دەستگیركرابوو، كە دواین تۆمەت كە بایدەمیری پێ دەستگیركرا، پێشكەشكردنی وتارێك بوو لە ئاهەنگێكی نەورۆز لە شاری ڕوحای باكوری كوردستان.


PM:09:00:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت