كونسوڵخانەی ئەمەریكا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەكگۆرك و بەرپرسانی كوردستانی ئاشكراكرد

‌كۆبوونەوەی مەكگۆرك و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم

وێستگە نیوز-
كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر رایدەگەیەنن وڵاتەكەیان پشتیوانی لە هەرێمی كوردستانێكی عیراقی بەهێز دەكات وەك بەشێك لە عیراقێكی فیدراڵ.

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە شاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە لە پەڕەی خۆی لە تۆڕ ی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە، برێت مەگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و ئاندرو میك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و باڵیۆز سیلیمان ئەم هەفتەیە سەردانی هەولێریان كرد، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و بافڵ تاڵەبانی، سەركردەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لە هەرێمی كوردستانێكی عیراقی بەهێز دەكات وەك بەشێك لە عیراقێكی فیدراڵ و خۆشگوزەران و یەكگرتوو و دیموكراتی كە بەدیهێنەری خواستی هەموو عیراقییەكان بێت‌.


PM:04:47:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 9080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو