له چه‌ند پارێزگایه‌كی هه‌رێم خۆڵبارین ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە کە لە سووریاوە ڕوویکردووەتەوە هەرێم، تۆز و خۆڵ لە ئاسمانی هەرێمدا بڵاوبووەتەوە و مەودای بینین کەمبۆتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌كراوه، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە سەنتەرەکەی خۆرهەڵاتی سوریا و خۆرئاوای عێراقە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه، مەودای بینین کەمبوووەتەوە و پارێزگای هەولێر ٢ كیلۆمه‌تر، دهۆک ٥ كیلۆمه‌تر،كه‌ركوك 4 كیلۆمه‌تر دووزخورماتوو ٣٠٠ مەترە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناس و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات ئه‌و خۆڵبارینه‌ی رووی له‌ناوچه‌كه كردووه تا شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:03:41:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت