به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك تارا فارس دوژمنی بۆ دروستبوو
تارا فارس به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك هه‌رای نایه‌وه
وێستگه نیوز-
كچه نمایشكاری عێراقی تارا فارس دوای ئه‌وه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، له‌ناو میدیاكانی عێراق و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌را دروستبوو، به‌شێكیان به‌كارێكی ئاسایی له‌قه‌ڵه‌مداو به‌شه‌كه‌ی تریشیان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كان كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ دابه‌و نه‌ریتی كچانی عێراق ناگونجێت.
تارا فارس له شاری به‌غدا له‌باوكێكی عێراقی و دایكێكی لوبنانی له‌دایكبووه، له دواناوه‌ندی حه‌ریری له‌به‌غدا خوێندویه‌تی له كه‌رتی ره‌سافه، به‌ڵام قوتابخانه‌ی ته‌واو نه‌كردوو ڕوویكرده هونه‌ری وێنه‌و نمایشی جل و به‌رگ.
میدیا عێراقییه‌كان گرنگییان به‌وێنه‌یه‌كی تارا فارس دا، كه دوێنێ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوو بۆچوونی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه عێراقییه‌كان ده‌روستكرد.كه له‌نێو هه‌ردوو بۆچونه‌كه‌دا به‌رگری و دژ هه‌بوو.
له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك توندڕه‌وه‌وه داواكراوه كه دوژمنایه‌تی تارا فارس بكه‌ن و داواكراوه كه په‌یجه‌كانی له‌فه‌یسبوك و ئینستگرام بلۆك بكه‌ن.
به‌ڵام هه‌ندێكی تر به‌ئازادی تاكه كه‌س له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن هێرشنه‌كرێته سه‌ر.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، په‌یجێك دژی تارا فارس و یه‌كێكی تر به‌رگری له تارا فارس كراوه‌ته‌وه.
PM:03:33:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 11784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت