پۆلیسی سلێمانی: كرێكارێكی نەوجەوان بەتەزوی كارەبا گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كرێكارێك لەكاتی كاركردندا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی رائید ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی قەزای شارەزوور ئاگاداری كردوون شەوی رابردوو 18-1-2018 كرێكارێكی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (ب.ح.ا) لە كاتی تێكردنی كۆنكرێتدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دەستبەجێ پۆلیسی شارەزوور گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.


PM:03:06:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو