تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ، له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا له‌زاری وه‌زیری به‌رگری توركیاوه ڕایگه‌یاند كه هێرشی سوپای توركیا له‌رێگه‌ی تۆپبارانه‌وه بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیپێكرد.
له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وه‌ك بی بی سی ئاماژه‌ی بۆ كردووه نوردین جانیكلی وه‌زیری به‌رگری توركیا، ڕایگه‌یاندووه كه پرۆسه‌ی سه‌ربازی ده‌ستیپێكردووه ، به‌ڵام هێزیان نه‌ناردۆته ناو شاری عه‌فرینه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ڕایگه‌یاند كه ووڵاته‌كه‌ی به چه‌كی دژه تانكی ناردووه بۆ ناوچه‌كه بۆ ئه‌و تانكانه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌سوریا به‌كاریده‌هێنن.
هاوكات یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند كه تۆپخانه‌كانی توركیا له‌نیوه شه‌وی ڕابردووه به‌چڕی ده‌ستیانكردووه به تۆپبارانكردنی عه‌فرین.
پێشتر سوریا ڕایگه‌یاند به‌رپه‌چی فرۆكه‌كانی توركیا ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئاسمانی سنوری سوریا ببه‌زێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگه‌یاند كه هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین كارێكی دوژمنكارانه‌یه.
له‌ئێستادا به به‌رده‌وامی توركیا هه‌وڵئه‌دات تاوه‌كو روسیا ڕازی بكات بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین. به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی روسیا هاوپه‌یمانێتی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتی سوریا بۆ له‌ناوبردنی داعش و هێزه توندڕه‌وه‌كان.
توركیا چه‌ند مانگی ڕابردوو داوای له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كرد عه‌فرین چۆڵبكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا پێیوایه كه به‌شێكن له پارتی كرێكارانی كوردستان.
به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌و داواكارییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ئه‌مه‌ش بۆته بارگرژی نێوانیان.
دوێنێ ئه‌مه‌ریكا له‌رێگه‌ی وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هۆشداری دایه توركیا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌و داوای لێ‌كرد ده‌ستله‌هێرش هه‌ڵگرتن هه‌ڵگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م داواكارییه ڕه‌تكرایه‌وه‌و هێرشه‌كه ڕوویدا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت.
PM:02:00:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 7920
جار خوێنراوه‌ته‌وه