ریكس تیله‌رسن سه‌ردانی چه‌ند ووڵاتێك ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندووە، رێکس تیلەرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی 10 رۆژی كۆتایی ئەم مانگە دا سەردانی لەندەن پایتەختی بەریتانیا دەکات و لەگەڵ بە بۆریس جۆنسون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ناوبراو له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا به‌شداریده‌كات له كۆربه‌ندی ئابوری داڤۆس .
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وێڕای سه‌ردانكردنی فه‌ره‌نساو كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی ووڵاته‌كه هاوكات سه‌ردانی سویسرا ده‌كات بۆ به‌شداربوون له‌كۆربه‌ندی ئابوری داڤۆس كه بڕیاره له 24 بۆ 26 ی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌بچێت..
لووتكه‌كه له هاوینه‌هه‌واری داڤۆس له سویسرا له‌نێوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌شداری ده‌كات.
AM:10:20:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1690
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت