ناسا: 2017 گهرمترین ساڵ بووه لهمێژوودا
وێستگه- nrt- nasa
ئاژانسی گەردوونیی ئەمریکا (ناسا) ڕایگەیاند ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاژانسی ناسا ئاماژەی بەوە کردووە، قۆناغی گەرمبوونی پلەی گەرما لە جیھان بۆ ماوەیەکی زۆرە درێژەی ھەیە، پلەی گەرمی زەوی لە ٢٠١٧دا بە گوێرەی ساڵانی ١٩٥١-١٩٨٠ تێکرایی ناوەندی بە ڕێژەی ٠.٩ پلە بەرز بووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەو کاتەی دەست بە کۆکردنەوەی داتاکان کراوە لە ساڵی ١٨٨٠ەوە تاکو ئێستا، ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین و ساڵی ٢٠١٦ش گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا.
هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی فەرمانگەی نیشتمانی ئۆقیانوس و کەشوھەوای ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٧ سێیەم گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا، جیاوازی لێکۆڵینەوەی فەرمانگەکە لەگەڵ دەزگای ناسا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەردوو دەزگاکە مێتۆدی جیاوازیان بەکارھێناوە.
فەرمانگەی نیشتمانی ئۆقیانوس و کەشوھەوای ئەمریکا دەشڵێت، پێنج گەرمترین ساڵ لە مێژوودا، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی پێکردووە.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، ھۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە زەوی بۆ زیادبوونی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و مادەکانی دیکە دەگەڕێتەوە، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا پلەی گەرمی بە ڕێژەی یەک پلە بەرزبووەتەوە.
AM:09:24:19/01/2018
ئهم بابهته 25701
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت