هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی وەزارەتەکەیدا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و بڕیاری هێرشكردنیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ڕایگه‌یاند كه داوایان له‌توركیا كردووه كه هێرش ئه‌نجامنه‌دات، به‌ڵام رونینهكردهوه له‌كاتی هێرشكردندا هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا چی ده‌بێت.
رۆژی پێنج شەممە 18ی كانوونی دووه‌می 2018، فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی سووریا ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ببنه‌وه و هەر فرۆکەیەکی تورکیا سنور ببەزنیت تێکیدەشکێنین.
به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سووریا رایگه‌یاند، توركیا مافی خۆیه‌تی هه‌موو جۆره رێوشوێنێك بگرێته به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی.
وتهبێنژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه سوپای توركیا كات و شوێن دیاری ناكات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئۆپه‌راسێۆنی عه‌فرین دژی گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكو دژی گروپێكی "تیرۆرستییه".
بەگوێڕە سەرچاوەکان لە ناو یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگەوە، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، سوپای تورکیا دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی گوندی زۆرمخار کە کەوتووەتە کەناراوی ڕووباری فوراتەوە.