بارزانی‌: ته‌عریب قبوڵ ناكه‌ین

‌دیمه‌نێك له‌كۆبونه‌وه‌كه‌... له‌كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان 42 وه‌رگیراوه‌

وێستگه‌ نیوز- 

سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، مه‌سعود بارزانی‌، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌عریب له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ین.

به‌پێی‌ میدیاكانی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، بارزانی‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كەسایەتی و پیاوماقوولانی ناوچەی سەرگەڕان، كۆبۆوه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێیانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌  كە گەلی كوردستان لە پشتیانە و هەموو ڕێگەیەك دەگرنەبەر، بۆ ئەوەی پڕۆسەی نامرۆڤانەی تەعریب لەو ناوچانە بوه‌ستێندرێت و، دۆخه‌كه‌ بۆ حاڵەتی سرووشتی خۆی بگەڕێتەوە و تەعریب و زۆرداری و پێشێلكردنی مافی خەڵك قابیلی قبوڵ نییە.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان بارزانی‌ وتوویه‌تی‌ : خەڵكی كوردستان خاوەنی ڕەوشتێكی بەرز و كولتوورێكی دەوڵەمەندە لە ڕێزگرتنی نەتەوە و ئایینەكانیدیكه‌، هیچ كا تیش خوازیاری ئەوە نین كە كێشەی سیاسی لەگەڵ حكوومەتەكان ببێتە هۆی گرفت و شەڕی نێوان نەتەوەكان. لەگەڵ ئەوەشدا تەعریب پڕۆسەیەكی مەترسیدار و ستەمكارییە دەرهەق بە خەڵكی ئەو ناوچانە كراوە.

هه‌روه‌ها  سوپاسی خۆڕاگریی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كردووه‌ و داواشی كردووه‌ " ورەیان بەرز بێت و هیوایان هەبێت، هه‌وره‌ها جەختی كردەوە، لەبەرامبەر زوڵم و زۆر و تەعریب و خۆسەپاندندا هەرگیز بە تەنیا بە جیێان ناهێڵین."

به‌پێی‌ میدیاكانی‌ پارتی‌ "هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، كەسایەتییەكانی ناوچەی سەرگەڕان نیگەرانی و تێبنییەكانی خۆیان و خەڵكی ناوچەكەیان لەمەڕ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی تەعریب بە سەرۆك بارزانی گەیاند و، باسیان لە وردەكاریی بارودۆخی ناوچەكە و شێوازەكانی تەعریب لە ڕابردوو و ئێستادا كرد. وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆشیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، داواشیان كرد، سەرۆك بارزانی سنوورێك بۆ هەڵمەتی نوێی تەعریب كردن دابنێت، كە ئێستا لە ناوچەی سەرگەڕان و چەندین ناوچەی تر دەستی پێكردووە".


PM:09:35:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو