كه‌شناسی هه‌رێم هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌زه‌ی هه‌رێم ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه له‌كاتی بارینی به‌فردا له‌ماڵه‌كانتاندا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له رووداوی نه‌خوازراو و گیرخواردن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه تیایدا هاتووه: ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی نیازی ئه‌نجامدانی گه‌ش و گوزاری نێو به‌فر و سه‌فه‌ریان هه‌یه وه هه‌روه‌ها بۆ دانیشتوانی ناوچه شاخاوییه‌كان، كه‌وا له كاتی بارینی به‌فردا له ماڵه‌وه ده‌رنه‌چن به‌تایبه‌تی ناوچه سه‌خته‌كان، چونكه له‌و ناوچانه‌دا كه‌ش و هه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به خێراییه‌كی زۆر ده‌گۆرٍِێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان و دووربونتان له مه‌رتسییه‌كانی گیرخواردن له نێو به‌فر و ئه‌گه‌ره‌كانی داڕماندا، پێوسته دوای ته‌واوبوونی بارین و ئاسایی بوونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا ئینجا بۆ كاری مه‌به‌ست له‌ماڵه‌كانتان ده‌ربچن.
PM:07:50:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 17076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت