كه‌ركوك: گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قی شاری كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه و به‌پێی جل و به‌رگه‌كانیان بێت كوردن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه، ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی به‌عس.
ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ هاوڵاتیه‌ك له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌بووه له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزێته‌وه و ئاگاداری پۆلیس ده‌كاته‌وه.
وتیشی: ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه سێ كه‌سی تێدابووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991 له‌سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه، به‌پێی جل و به‌رگه‌كانیان بێت ئه‌و سێ ته‌رمه‌ی له‌و گۆڕه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه كوردن.
PM:06:35:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت