ئه‌شواق جاف: پارتی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا



وێستگه‌ نیوز-
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا. 


ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانداین له‌كاتی‌ خۆیدابكرێت.  

وتیشی‌" ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن مادده‌یه‌كی‌ ده‌ستورییه‌ و ده‌بێت رێز له‌ ده‌ستور بگیرێت". 

ئه‌شواق جاف ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك زۆرخراپه‌ بۆیه‌ وه‌كو  پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بایكۆدی‌ هه‌ڵبژاردنمان كرد، چونكه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێزی‌ چه‌كداریدا كورد ده‌ر ده‌كرێت. 

ئاشكراشیكرد: عێراق ده‌یه‌وێت كه‌ركوك بێ‌ به‌شبكات له‌ به‌شداری‌ كردنی‌ هه‌ڵبژاردن، چونكه‌ ترسیان هه‌یه‌ ناسنامه‌ی‌ كوردستانی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ په‌سه‌ند بكرێت، چونكه‌ له‌كاتی‌ ریفراندۆمدا ناسنامه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌ركه‌وت كه‌ ناسنامه‌یه‌كی‌ كوردستانیه‌ و ترسیان هه‌یه‌ جارێكی‌ دیكه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رون بێته‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌ی‌ ئه‌م شاره‌ چیه‌. 



 


PM:05:47:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو