سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان


وێستگە نیوز -

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەو وادەیەی کە بۆی دیاریکراوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ وێستگە نیوز رایگەیاند ، فراکسیۆنەکەیان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کردووە، بۆ ئەوەی ڕێژەی یاسایی تەواو نەبێت.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا جەختیکردەوە، نابێت پەرلەمانتار ماوەی  پەرلەمانتاریی خۆی درێژ بکاتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان بە مەبەستی تەواونەکردنی ڕێژەی یاسایی، بایکۆتی دانیشتەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانیانکردووە، کە تەرخانکراوە بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، یان دواخستنی بۆ کۆتایی ئەمساڵ.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە توندی پشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جگە لەوەی پشتیوانی لە هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دەکات، پێی وایە کە دواخستنی پێشهاتێکی مەترسیدارە و زیان بە دەستور و گەشەکردنی دیموکراسی دەگەیەنێت.


PM:04:09:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو