پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به‌ده‌نگدان به واده‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق كۆبونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرژی له‌سه‌ر شێوازی ده‌نگدان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕوویدا به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران داوایانده‌كرد كه نابێت ده‌نگدان نهێنی بێت به‌شه‌كه‌ی تریش داوای نهێنییان ده‌كرد، دواجار واده‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌وته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی رێژه‌ی یاسای ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنرێت و پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه . هاوپەیمانی نیشتمانی (شیعەکان) دانیشتنەکەی پەرلەمانی جێهێشت. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌گه‌رچی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتنكه‌یان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام ئه‌شواق جافی په‌رله‌مانتاری پارتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه به‌شێكیان له‌ژوره‌وه مابوون.
له‌كۆی 260 په‌رله‌مانتار ته‌نها 123 كه‌س ده‌نگیان به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری شكستی ئه‌و پرۆژه‌یه.
وابڕیاره جارێكی تر په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی شه‌ممه، كۆببنه‌وه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گفتووگۆكردن له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا.
هاوکات هەریەکە لە هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دژایەتی خۆیان بۆ دواخستنی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.
هادی عامری لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی دەستور ئەوان سورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و پێیان وایە دواخستنی ڕۆیشتنە بەرەو داهاتوویەکی نەزانراو.
لەلایەکی ترەوە نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنەکان نایاسایی و نادەستورییە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە توندی پشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جگە لەوەی پشتیوانی لە هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دەکات، پێی وایە کە دواخستنی پێشهاتێکی مەترسیدارە و زیان بە دەستور و گەشەکردنی دیموکراسی دەگەیەنێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا هاوکاری دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەنگی هەموو عێراقییەکان دەبیسترێت تەنانەت ئەو دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسەش کە ئاوارە بوون.
ئەوەشی وتووە، ئەمریکا پشتگیریکردنی دامەزاروە دیموکراسییەکانی عێراق بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی دەزانێت و ڕاشیگەیاند، بە تاقیکردنەوەی مافە دەستورییەکانیان بۆ دەنگدان، عێراقییەکان بەشداریی خۆیان لە حکومڕانی وڵاتەدا لەڕێگەی پرۆسەیەکی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی دەسەلمێنن.
PM:04:06:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوه‌ته‌وه