كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری عێراق خۆی و لیسته‌كه‌ی وازی له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی هێنا
رووداو - هەولێر
خالید عوبێدی وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق كه سه‌ركردایه‌تی لیستی به‌یارق ئه‌لخه‌یری ده‌كرد، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، كشانه‌وه‌ی خۆی و لیسته‌كه‌ی له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاگه‌یاند.
میدیاكانی نزیك له نوری مالكی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتراستكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مه دووه‌م لایه‌نه له لیسته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ری عه‌بادی ده‌كشێته‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فه‌تحولموئمنین به‌هه‌مان شێوه كشانه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه مازن ئئه‌شیقه‌ر، له‌لیستی به‌یارق ئه‌لخه‌یر هۆكاری كشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ناكۆكی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ ڕاوبۆچونی جیاواز گه‌ڕانده‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌كانی تایه‌فه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی له‌عێراقدا.
حه‌یده‌ی عه‌بادی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانێتی "سه‌ركه‌وتن"ی تۆماركرد كه بریتی بوون له 28 لایه‌ن، به‌ڵام به‌هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه ژماره‌یان ده‌بێته 26 لایه‌ن.
PM:02:14:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3173
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت