دوو بانکی رەشید و رافیدەین پێدانی سولفەیان بە پزیشکانی عیراق راگەیاند


وێستگه‌ نیوزـ
هه‌ردوو دوو بانکی رەشید و رافیدەین رایانگه‌یاند، لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە قەرزێکی گەورە بە پزیشکانی عیراق دەدەن بە مەرجی جیاواز.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی هه‌ردوو بانكه‌كه‌، لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە پزیشکانی عیراق بە ھەموو بەشەکانیانەوە (گشتی، ددان، دەرمانساز، ڤێترێنەری) دەتوانن بڕی 75 ملیۆن دینار وەک سلفە لەو دوو بانکە وەربگرن بە بڕ و مەرجی جیاواز بەم شێوەیە:

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: بڕی 25 تا 40 ملیۆن دینار بە گرەنتیی مووچە و دەستەبەریی دوو دەستەبەر (کەفیل) کە فەرمانبەری حکومی بن دەدرێت، لە 40 ملیۆنیش تا 60 ملیۆن بە رەھنی یەک عەقار و بەرەو ژوورتر تا 75 ملیۆن بە رەھنی دوو عەقار دەبێت.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشكردووه‌: بڕی 7٪ وەک سوودی بانک دەخرێتە سەر ئەو بڕە و دەبێت کەسەکە لە ماوەی 5 تا 10 سالدا قەرزەکەی بۆ ئەو دوو بانکە بگێڕێتەوە.

هــ. ر


AM:08:58:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 5624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو