عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز -
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی گۆڕان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌نیسبه‌ت ڕووداوه‌كه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌بووه و من یه‌ك كاتژمێر پێشتر ئاگادار كرام و داوام له برا و خزمه‌كانم كرد كه ئه‌و شوێنه جێبێڵن با كێشه دروست نه‌بێت"، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "به‌ڵام ئێستا كه ئامۆزایه‌كی خۆشه‌ویستم و كوڕی شه‌هیدێكی سه‌ركرده‌مان شه‌هید كراوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو كه‌س زیاتر په‌یوه‌ندیدارم به‌و كێشه‌یه‌وه".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی گۆڕان له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی 15-1-2018ی گرتووخانه‌كه‌وه كه ئامۆزایه‌كی كوژرا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك رایگه‌یاندووه "راستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، 60 بۆ 70 هه‌مه‌ر و باجه‌ری دژه تیرۆر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بیست پێشمه‌رگه‌ی لیوای تایبه‌تی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه برا و ئامۆزا و خزمی منن".
ناوبراو نووسیویه‌تی: "دژه تیرۆری یه‌كێتی بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌ند كراوان نه‌چووبوون، به‌ڵكو بۆ داگیركردنی گرتوخانه‌كه بوو به ته‌واوی مه‌خزه‌ن و كه‌لوپه‌لی ڕێستۆرانت و حانوتی كۆمپانیای خۆراكی گرتووخانه‌كه‌شه‌وه كه هی برا و خزمه‌كانی منه، ئه‌گینا ئه‌و گرتوخانه‌یه 3000 به‌ندكراوی تێدا بووه و له چه‌ند مانگی ڕابردودا 2500 به‌ندكراو گوستراونه‌ته‌وه به‌بێ چاودێری دژه تیرۆر و هیچ كه‌سیش ڕێگری لێنه‌كردوون".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "برا و ئامۆزاكانی من چه‌ته و ڕێگر و چه‌كداری كۆمپانیا نین، هه‌روه‌ها بۆ ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان له‌وێ نه‌بوون، ئه‌وان ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ن له لیوای تایبه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، ڕێگری ئه‌وان له دژه تیرۆر بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م بۆ پاراستنی كه‌لوپه‌لی كۆمپانیاكه‌یان، دووه‌م پێده‌چێت ململانێی ناوخۆیی یه‌كێتی تێكه‌ڵ به‌م كێشه‌یه كرابێت، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن سه‌روی خۆمان ئاگادار بووه له چونی ئێمه بۆ گرتوخانه‌كه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان وتوشیه‌تی: "به نیسبه‌ت منه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و گرتوخانه‌یه و ڕوداوه‌كه، من نزیكه‌ی پێنج مانگه ده‌ستبه‌رداری پشك و كۆپانیای خۆراك و گرتوخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ بووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی برا و خزمه‌كانم گله‌یی ئه‌وه‌یان لێم هه‌بوو كه من زۆربه‌ی پاره‌ی ئه‌و ئیشه به هه‌ده‌ر ده‌ده‌م و ئه‌وان ته‌نها ماندووبوونه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه، منیش وه‌كو سزادانێكی خۆم و قه‌ره‌بویه‌كی ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری ئیشه‌كه بووم".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك جه‌ختیكردۆته‌وه "به‌نیسبه‌ت ڕووداوه‌كه‌یش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌بووه و من یه‌ك كاتژمێر پێشتر ئاگادار كرام و داوام له برا و خزمه‌كانم كرد كه ئه‌و شوێنه جێبێڵن با كێشه دروست نه‌بێت، به‌ڵام به قسه‌یان نه‌كردم و به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له لایه‌نێكی ترن و سه‌رووی خۆیان ئاگاداره كه له‌وێن بۆیه ناتوانن بكشێنه‌وه".
ناوبراو له كۆتاییدا ده‌ڵێت "به‌ڵام ئێستا كه ئامۆزایه‌كی خۆشه‌ویستم و كوڕی شه‌هیدێكی سه‌ركرده‌مان شه‌هید كراوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو كه‌س زیاتر په‌یوه‌ندیدارم به‌و كێشه‌یه‌وه، كورت و پوختی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه قه‌رزێكی گه‌وره‌مان لای ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و دژه تیرۆری یه‌كێتیه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه و چه‌ند كاتژمێرێك پاش رووداوه‌كه، دژی تیرۆری یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆردا هاتبوو "دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عیراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵی دا، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا كه هاوكاربن له گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵیی سوسێ".
ئه‌وه‌ش هاتبوو "شه‌وی رابردوو، كاتژمێر 2:30ی خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌و، هێزه په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگای دژه تیرۆر كه ئه‌ركی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانیان بۆ به‌ندیخانه‌ی سوسێ جێ به‌جێ ده‌كرد، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به چه‌كی قورس په‌لاماردران، كه هێزه په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ڵامیاندانه‌وه و له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه، كه‌سێك كوژرا، سێ كه‌س بریندار بوون و پێنج كه‌سیش له به‌شدارانی په‌لاماره‌كه ده‌ستگیركران كه ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان".
PM:08:32:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 18544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت