ئایا كاتی ئه‌مه بوو؟
هه‌واڵ عوسمان، هاوسەری (پشتیوان بەدەوی)
وێستگه نیوز-
له‌كاتی به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی هونه‌رمه‌ند پشتیوان به‌ده‌وی، چاوی كامێرا‌كان چوونه سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی دیار هه‌واڵ عوسمانه.
رۆژنامه‌نوس كه‌مال حه‌مه سه‌رگه‌ڵویی كه یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات سه‌رگه‌رمی خوێندنی ماسته‌ره له‌و بواره‌دا ڕه‌خنه له‌و دیمه‌نانه ده‌گرێت كه كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان له‌كاتی هه‌ستیارترین كاتی ژیانی هه‌واڵ عوسمانی هاوسه‌ری پشتیوان سازیانكردووه.
ناوبراو ده‌ڵێت "ئەمە كەی كاتی دیداری تەلەفزیۆنییە..؟!".
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت "هاوسەرەكەی مردووە، پشتی شكاوە، هەندێكجار بۆ خۆیشی نازانێ دەڵێ چی..!بینیم وەك كۆتری باڵ شكاو هەڵدەپەڕی.. تۆ بچی و خوێ بكەیتەوە بە برینەكەیدا و لێیشی بپرسی: هیچ بەرهەمێكی نوێی لەبەردەستدا نەبوو..؟!"
هه‌روه‌ها ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت "ئاخر برادەران ئەمە كەی كاتی ئەوەیە..؟!!".
ناوبراو له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌یدا له‌ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی وێنه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕوداوی بڵاوكردۆته‌وه‌وه ده‌ڵێت
" بۆ ئەو كەسانەی باش لە بابەتەكە حاڵی نین، وێنەكە هاوسەری (پشتیوان بەدەوی) هونەرمەندی درامای گەردەلوولە لە كاتی دیداری لەگەڵ ڕووداو.".
هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه، دكتۆر شوان ئاده‌م ئیڤیس له‌ژێر ناوی "میدیای کوردی و ئەتەکێتی کارکردنی پیشەیی" بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت "لە کۆستێکی ئاوادا کە خاتوونێک ھاوسەرەکەی لەدەست داوەو ھێشتا شۆکی مەرگی بەری نەداوە،".
ناوبراو چه‌ند پرسیارێك به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌وروژێنێت ئایا:
١. رەوایە چاوپێکەوتن و رووماڵی راستەوخۆ بۆ وەرگرتنی لێدوانی کەسی کۆستکەوتوو؟
٢. ئەگەر لەجێی کەسی کۆستکەوتوو، تۆی پەیامنێرو خاوەنی کەناڵە میدیاییەکە بوونایە، بەھەمانشێوە ئامادە بووی لێدوان بدەیت؟
٣. گوێزانەوەی ئاھو حەسرەتی کەسێکی کۆستکەوتوو چ بەرژەوندییەکی گشتیی تێدایە ؟
٤. ئەگەر لەبری ئەم ھونەرمەندە کە رەزامەندی وەرگیراوە لەسەر ئەوەی لێدوان لەبارەی ھاوسەرە لەدەسچووەکەی بدات، تاوەکو چەند زەوق و سەلیقەو چێژبینینی وەرگر یان بینەر بەھەند وەرگیراوە؟
٥. وەک رۆژنامەنووسێک و کەناڵێكی میدیایی، ئەمجۆرە کارکردنە لە رووماڵی راستەوخۆ و وەرگرتنی لێدوان لە قوربانیی و کەسانی کۆستکەوتوو، تا چەند لەگەڵ یاسا‌و رێساکانی رۆژنامەگەرییدا یەکدەگرێتەوە؟
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی به‌هه‌مانشێوه زومی كامێراكه‌ی له‌كاتی به‌خاكسپاردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خسته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و په‌یامنێره‌كه‌شیان مایكه‌كه‌ی برده پێشه‌وه تاوه‌كو لێدوان بدات.
بشتیوان نوری به‌ده‌وی كه یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی كوردستان و یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی درامای گه‌رده‌لول دوێنێ به‌هۆی جه‌ڵته‌وه كۆچی دواییكرد.
پشتیوان نوری به‌ده‌وی یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كان و هاوسه‌ری خانمه هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمانه و به‌یه‌كه‌وه به‌شداری چه‌ندین زنجیره درامایان كردووه.
پشتیوان نوری بەدەوی ساڵی 1977 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی 1993 ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانی دەستپێکردووە، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە و یەکێك بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول کە ڕۆڵی (ڕزگار)ی هەبوو، هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان کردووە و خاوەنی دووکچە بە ناوی کانی و لانی.
PM:03:02:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 132931
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت