شوان عه‌تووف: بۆ پشتیوان مه‌گرین پشتیتان بگرتایه
هونه‌رمه‌ند پشتیوان نوری به‌ده‌وی
وێستگه نیوز-
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری سینه‌مای كورد، شوان عه‌توف، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له‌یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو پشتیوان نوری به‌ده‌وی ڕایگه‌یاند نه بۆی بگرین نه‌بۆی بكروزێنه‌وه.
شوان عه‌توف له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌رێگه‌ی په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه، تایبه‌ت به‌مه‌رگی ناوه‌خته‌ی هونه‌رمه‌ند پشتیوان نوری به‌ده‌وی له‌ژێر ناوی "مه‌رگی خه‌ون" نوسیویه‌تی " بۆی مەگرین پشتیتان بگرتایە وەك ئەستێرەیەكی نازدار ساڵی پاڵەوانی فلمێك بوایە , بۆی مەكروزێنەوە , تەلە فزیۆنەكانتان با شەوانە لەبری ئەكتەرە تورك و فارس و عەرەبەكان بە پشتیوان بدرەوشایەتەوە , برۆ ئەكتەری نازدار , برۆ ئەم كەلاوەیە بە جێ بیهێڵە".
بشتیوان نوری به‌ده‌وی كه یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی كوردستان و یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی درامای گه‌رده‌لول دوێنێ به‌هۆی جه‌ڵته‌وه كۆچی دواییكرد.
پشتیوان نوری به‌ده‌وی یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كان و هاوسه‌ری خانمه هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمانه و به‌یه‌كه‌وه به‌شداری چه‌ندین زنجیره درامایان كردووه.
پشتیوان نوری بەدەوی ساڵی 1977 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی 1993 ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانی دەستپێکردووە، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە و یەکێك بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول کە ڕۆڵی (ڕزگار)ی هەبوو، هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان کردووە و خاوەنی دووکچە بە ناوی کانی و لانی.
PM:01:33:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 71371
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت