ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ عیراق نوێده‌كاته‌وه و ستایشی عه‌بادی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوه‌وه و پشتیوانیی واشنتن-ی بۆ عیراق نوێكرده‌وه و ستایشی "ئاراسته نیشتمانییه‌كه"ی عه‌بادیشی كرد بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سه‌قامگیریی عیراق.
نوسینگه‌ی رۆژناممهوانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه عه‌بادی چاوی به برێت مه‌كگۆرك، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عیراق كه‌وتووه و باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و به‌غدا كردووه.
مه‌كگۆرك پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆشی گه‌یاندووه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌پای ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مدواییه به‌غدا كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی كردوه‌ته ئامانج و جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه كردوه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ست هێنراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، مه‌كگۆرك ستایشی ئه‌و ئاراسته نیشتمانییه‌ی كردووه كه عه‌بادی بۆ پاراستن و سه‌قامگیریی خاكی عیراق گرتویه‌تییه به‌ر.
AM:09:08:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت