ئومێد خۆشناو: چ بیانوویه‌ك بۆ موماته‌ڵه نه‌ما و ده‌بێ به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن بكرێ
وێستگه نیوز – سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له حكومه‌تی هه‌رێم، چ بیانوویه‌ك بۆ موماته‌ڵه نه‌ما و ده‌بێ به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن بكرێ.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "له هه‌موو وڵات و سیسته‌مێك و شێوازێكی ئیداره‌دان و حوكمڕانی، پێویست ده‌كات هێزه‌كان پشتیوانی سیاسی حكومه‌ت و حوكمڕانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێ ڕێك پێچه‌وانه‌یه!".
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "بۆیه ده‌ركه‌وت ئه‌و ڕێكه‌وتن و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی له دروستكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت كرابوو، سه‌ركه‌وتوو و دروست نه‌بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یه‌كڕیزی وهاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، لای هه‌ندێك تاك تیك و لای ئێمه‌ش ستراتیژبوو".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئێستا به فه‌رمی هه‌رسێ لایه‌نی گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ یه‌كلا بوونه‌وه و بڕیاری كشانه‌وه‌یان له كابینه خسته‌ڕوو، ماوه یه‌كێتییه ئه‌ویش تا هه‌نووكه، پشتیوانێكی دروستی حكومه‌ت نییه، به‌شداره و نابه‌شداره!".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بۆیه ڕێگای دروستی به‌ر ده‌ممان، جه‌ماوه‌ره و سه‌نگی مه‌حه‌ك خه‌ڵكی كوردستانه، هه‌ر بۆیه بابگه‌ڕێینه‌وه رای گشتی و ده‌ركه‌وت كۆبوونه‌وه و دانیشتنه دوو قۆڵی و چه‌ند قۆڵیه‌كان چ ئه‌نجامی نه‌بوو!".
ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت: "كه‌واته بفه‌رموون با له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵكمان راست بین و راستی بڵێین، چیتر فێڵ له خۆمان و خه‌ڵك نه‌كه‌ین، رێگای راستی به‌رده‌ممان، هه‌ڵبژاردنه و چ بژارده‌ی باشی ترمان له‌به‌رده‌م نییه و نابێ".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئیتر ده‌خوازێ چیتر هه‌وڵ نه‌ده‌ین بۆ دره‌نگ كه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌می خاك و نیشتیمان و خه‌ڵكمانه، ده‌خوازێ به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن بكرێ و له‌جیاتی رازاندنه‌وه‌ی مێزه‌كانی گفتوگۆ به سێو‌و مۆز و پرته‌قاڵ، خه‌ڵك سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌نگ بڕازێننه‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه كه "چ بیانوێك بۆ موماته‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌ماو ده‌بێ به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن بكرێ....."
PM:11:52:16/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 27792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت