لێدوانی هه‌واڵ عوسمان هاوسه‌ری پشتیوان به‌ده‌وی له‌سه‌ر كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی
وێستگه نیوز-
هه‌واڵ عوسمان هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو پشتیوان نوری له مه‌راسمی به‌خاكسپاردنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا به گریانه‌وه ده‌ڵێت "من چی بكه‌م له‌دوای پشتیوان.. ئه‌و به‌جێی هێشتم".
ته‌رمی پشتیوان نوری به‌ده‌وی له گۆڕستانی به‌كره‌جۆ له شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا، هه‌واڵ عوسمانی هاوسه‌ریشی دوای مه‌راسیمه‌كه به‌ده‌م گریانه‌وه به كه‌ناڵی (ئێن ئارتی دوو)ی راگه‌یاندووه "ته‌واو پشتم شكا.. من ده‌مرم ئیتر ته‌واو، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له‌دوای ته‌رمه‌كه‌یه‌وه بوون، من چی بكه‌م له‌دوای پشتیوان".
هونه‌رمه‌ند پشتیوان نوری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی به‌كره‌جۆ نوێژی له‌سه‌ركرا و پاشان له گۆڕستانی به‌كره‌جۆ به‌خاك سپێردرا.
پشتیوان نوری به‌ده‌وی ساڵی 1977 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی 1993 ژیانی هونه‌ری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان له شاری سلێمانی ده‌ستپێكردووه، به‌شداری له چه‌ندین شانۆگه‌ریدا كردووه و یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی درامای گه‌رده‌لول كه ڕۆڵی (ڕزگار)ی هه‌بوو، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان كردووه و خاوه‌نی دوو كچه به ناوی كانی و لانی.
پێشتریش دڵشاد مسته‌فا، هونه‌رمه‌ند و هاوڕێی پشتیوان نوری به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 4.30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند پشتیوان نوری له شوێنی كاره‌كه‌ی ئازارێك له سنگی دروستبووه و به‌پێی خۆی چۆته نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ، به‌ڵام ته‌نها نیو كاتژمێر ژیاوه و كۆچی دوایی كردووه و نه‌خۆشییه‌كه‌ش جه‌ڵته‌ی دڵ بووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێشتر پشتیوان هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بووه، سبه‌ینێش پرسه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی ده‌بێت.
PM:10:53:16/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 64408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت