زانیاری نوێ سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی پشتیوان نوری
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پشتیوان نوری ئه‌كته‌ره دیاره‌كه‌ی گه‌رده‌لوول ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و پاش نیو كاتژمێر له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كردووه.
دڵشاد مسته‌فا، هونه‌رمه‌ند و هاوڕێی پشتیوان نوری به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 4.30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند پشتیوان نوری له شوێنی كاره‌كه‌ی ئازارێك له سنگی دروستبووه.
دڵشاد مسته‌فا وتی: "پشتیوان نوری به‌پێی خۆی چۆته نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ".
وتیشی: "به‌ڵام ته‌نها نیو كاتژمێر ژیاوه و كۆچی دوایی كردووه و نه‌خۆشییه‌كه‌ش جه‌ڵته‌ی دڵ بووه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێشتر پشتیوان هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بووه، ئه‌مشه‌ویش ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك ده‌سپێردرێت و سبه‌ینێش پرسه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی ده‌بێت.
PM:08:27:16/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 92550
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت