ئینته‌رنێتێكی خۆڕایی له ئاسمانه‌وه بۆ هاوڵاتیانی عیراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
پلانه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبوك بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی خۆڕایی بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، چه‌ندینجار توشی شكست بووه، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی بواری گه‌یاندن به‌ڵێنیداوه ئه‌و خه‌ونه بكات واقع.
كۆمپانیای Quika كه كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ له بواری مانگی ده‌ستكرد به‌ناوی (تالیا) رابه‌رایه‌تیی ده‌كات، به‌نیازه له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی گه‌ردونی بخاته بواری كاركردنه‌وه كه به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ره.
كۆمپانیاكه به‌نیازه خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی خۆڕایی بگه‌یه‌نێته وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان به‌تایبه‌ت ناوچه گوندنشینه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌موكورتی له ژێرخاننی ئابورییاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هه‌موو كه‌س نه‌توانێت بگاته ئه‌و خزمه‌تگوزارییه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خزمه‌تگوزارییه‌كه له ئه‌فغانستان و عیراق و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقاوه ده‌ستپێبكات و كۆمپانیاكه به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه كه له ماوه‌كانی داهاتوودا ئینته‌رنێته خۆڕاییه‌كه بۆ ژماره‌یه‌كی زیاتر له وڵاتان دابین بكات.
هه‌رچه‌نده ئینته‌رنێته‌كه خۆڕاییه، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت چه‌ند ئامێر و كه‌لوپه‌لێكی تایبه‌ت به‌و ئینته‌رنێته بكڕێت تا هێڵه‌كه‌ی به‌هێزتر بێت.
ستراتیژیه‌تی ئه‌و كۆمپانیایه پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه به‌شداربووی ته‌واوی له كۆمپانیا هه‌بێت تا پشتیوانی له پلانه‌كه‌ی بكه‌ن، ده‌شوترێت كه ئه‌گه‌ر به‌شداربوویه‌كی زۆر سه‌ر بكه‌نه سه‌ر هێڵه‌كه، ره‌نگه خێراییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بێت كه به‌كارهێنه‌ر بتوانێت به ئاسوده‌یی كاری پێ بكات.
PM:04:21:16/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 34850
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت