شه‌پۆلێكی به‌فربارین كۆریای گرته‌وه و پله‌ی گه‌رما گه‌یشته 25 ژێر سفر
وێستگه نیوز-
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی چه‌ند رۆژێكه رووی كردووه‌ته كۆریای باشوور، به‌فر زۆربه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی داپۆشی و له هه‌ندێك ناوچه پله‌ی گه‌رما دابه‌زی بۆ 25 پله ژێر سفر.
ئاژانسی یونهابی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی پله‌ی گه‌رما له ئان- هونگ له شارۆچكه‌ی هونگ سونگی هه‌رێمی كانگ ووت له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته دابه‌زی بۆ 24.8 پله ژێر سفر.
له دوورگه‌ی گه‌شتیاری جیجۆ-ش به‌فرێكی زۆر باری و به‌هۆیه‌وه هاتووچۆی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی كێشه‌یان بۆ دروست بوو و ده‌سه‌ڵاتدارانیش بۆ رۆژی چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك رێگایان به گه‌شتیاران نه‌دا بچنه شاخی هالا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی پله‌ی گه‌رما له سیئۆلی پایته‌خت گه‌یشته 15.1 پله ژێر سفر، له وانچون گه‌یشته 14.2 پله ژێر سفر، له كوانگجۆ 9.8 پله ژێر سفر و له بوسان 8.8 پله ژێر سفر بوو.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی كۆریای باشوور پێشبینی كرد به ئه‌ستووری 1-5 سانتیمه‌تر به‌فر له ناوچه كه‌ناراوه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و دوورگه‌ی جیجۆ ببارێت.
هاوكات هۆشداری درا له بارینی به‌فرێكی زۆر له دوورگه‌ی گه‌شتیاری جیجۆ كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له فڕۆكه‌خانه‌كاندا گیریان خواردووه گه‌شت كردن راگیراوه و دانیشتووانی دوورگه‌كه به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه ئاسته‌نگیان بۆ دروست بووه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی كۆریای باشوور پێشبینی كرد كه له 14ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخ ئاسایی بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێژه‌ی ئاسایی خۆیان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:12:51:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت