دوو منداڵی دیكه‌ی ئێزدی رزگار كران


وێستگه‌ نیوز -
 نووسینگه‌ی رزگاركردن و هێنانه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی له‌ پارێزگایی دهۆك رایگه‌یاند كه‌ به‌ هاوكاریی خێرخوازان توانییان دوو منداڵی دیكه‌ی ئێزدی له‌ شاری مووسڵ رزگار بكه‌ن.


ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ زاری‌ عه‌بدوڵا شرێم به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی رزگاركردن و هێنانه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی له‌ دهۆك بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ''ئه‌و دوو منداڵه‌ چه‌ند خێزانێكی عه‌ره‌ب بردبوویانن و ده‌یانوت منداڵی ئێمه‌ن".

عه‌بدوڵا شرێم وتی: "به‌ڵام به‌ رێگای دادگا و پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه‌ ئێزدین و خه‌ڵكی شنگالن".

وتیشی: ''ئه‌و منداڵانه‌ به‌ ناوه‌كانی مریه‌م، خه‌ڵكی تلبه‌نات و دلۆڤان، خه‌ڵكی وه‌رده‌یه‌ی باشووری قه‌زای شنگالن و رێكه‌وتی 3ی مانگی ئابی‌ 2014 كه‌وتبوونه‌ ژێر ده‌ستی داعش".

تا ئێستا زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار و 200 كوردی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش رزگار كراون و زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار كه‌سیش ماون.


AM:11:13:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو