دەستبەسهر بڕی 25 ته‌ن جگه‌ری مریشکی ئێرانی‌دا گیرا
نمونه‌یه‌ك له جگه‌ره‌كه
وێستگه نیوز ـ
قایمقامییه‌تی قه‌زای هه‌ولێر ئاشكرایكردووه، كه‌له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 9ی كانوونی دووه‌می 2018، توانراوه ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی 25 ته‌ن جگه‌ری مریشكی قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی‌دا و له‌ناو ببرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامییه‌تی قه‌زای هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: لە 9ی كانوونی دووه‌می 2018، توانرا دەستبگیرێت بەسەربڕی 25 ته‌ن جگه‌ری مریشکی ئێرانی قەدەغەکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرـ هۆبەی ئابووری، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خاوەنەکەی بەنیازبووە بیهێنێتە شاری هەولێر بە جۆرێک لەگەڵ کالاوشتوومەکی تر ساغی بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی وتووه: ئەوجۆرە جگەره بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری هاوردە کردنی قەدەغەکراوە، بۆیه خاوەنەکەی دەستگیرکرا کاردانەوەی توندی یاسایی بەرامبەردەکرێت سەرجەم جگەرهكهش له‌ناو برا.
هــ. ر
AM:09:45:11/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت