هەردوو کۆریا بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان دەدەن


وێستگه‌ نیوز -
بەرپرسێکی کۆریای باشوور رایگەیاند کۆریای باکور پـێشنیاری کردووە شاندێکی باڵا بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانە لە پیۆنگیانگ رەوانە بکات.


ئەم پـێشنیارە ئه‌مڕۆ سێشەمە لە میانەی یەکەم وتووێژی راستەوخۆی نێوان هەردوو کۆریا لە پاش دوو ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزی نێوانیان کراوە.

چوون هی سوونگ جێگری وەزیری یەکخستنەوەی کۆریای باشوور وتی: "کۆریای باکوور رایگه‌یاند كه‌ شاندێکی باڵا لە ئەندامانی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی، وەرزشەوانان، تیمی هاندەران، هونەرمەندان، تەماشاوانان، تیمی تێکواندۆ و رۆژنامەوانان بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی پیۆنگ یانگ دەنێرێت."

خەڵکی لە پیۆنگیانگی پایتەخت خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە وتووێژەکان نێوان وڵاتەکەیان و کۆریای باشور.

کیم ری ئا کە هاوڵاتیەکی پیۆنگ یانگه‌ وتی: "هەموو کۆریـیەکان خوازیارن پەیوەندیـیەکانی نێوان باکوور و باشوور باشببێت، ئەمە زۆر گرنگە کە هەموو هاوڵاتیان لە دەوری یەک کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەر شتێک ببێتە هۆی ئاڵۆزی لە نێوان هەردوولا دەبێت بە تەواوی بوەستێت."

سیئۆل لە رۆژی سێشەممە پشتڕاستیکردەوە کۆریای باکور ‌هێڵی پەیوەندی نێوانیانی لە بەشی رۆژئاوای سنوورەکان خستووەتەوە کار، کۆریای باشوریش بڕیاری داوە لە بەرامبەردا لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەوە هێڵی پەیوەندی لەشکری نێوانیان بخاتەوە کار.

سیئۆل هەروەها پێشنیارێکی ئاڕاستەی باکوور کرد، ئەویش بە شێوەیه‌کی کاتی رێگە بدرێت ئەندامانی ئەو بنەماڵانەی کە بەهۆی شەڕەوە لە یەک دابڕاون چاویان بە یەکتربکەوێتەوە.

ئەمەش پاش ئەوەی کۆریای باکور دەستیکردەوە بە پەرەپـێدانی بەرنامەکانی ناوکی و موشەکی بالیستیکی وەک پەرپەرچدانەوەیەک لە بەرامبەر سزا نێودەوڵەتیـیەکان، پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو کۆریا راگیران.

لەم دوایـیانەش هێندەی دیکە گرژی لە نێوانیان کەوتەوە لە پاش لێدوانە توندەکانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون رێبەری کۆریای باکور.


PM:11:42:09/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو