زیمبابۆی..گه‌نجێك دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی بۆ "شه‌یتان" كرده قوربانی
وێنەیەکی بەرجەستەکراو
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی زیمبابۆی دانی به‌وه‌دانا كه دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی كردوه‌ته "قوربانی بۆ شه‌یتان" و به‌نیازیش بووه قوربانیی زیاتری بۆ بكات.
تواندانكۆما، ئه‌و گه‌نجه‌یه كه میدیاكانی زیمبابۆی ناوه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایانكردوه كه له‌كاتی داننان به تاوانه‌كه‌یدا وتویه‌تی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی چه‌ند هێزێكی نه‌ناسراو ئه‌و كاره‌ی كردوه و ملكه‌چی ئه‌و فه‌رمانانه بووه".
تواندانكۆما راشیگه‌یاندووه "له‌و كه‌سانه‌یه كه شه‌تیان ده‌په‌رستێ و خوێنی دوان له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆشی كردووه‌ته قوربانی بۆ شه‌یتان."
دایكی ئه‌و گه‌نجه به میدیاكانی زیمبابۆی راگه‌یاندووه: "تواندانكۆما كتێبێكی پیشانداوه و تیایدا ناوی ئه‌و كه‌سانه هه‌بووه كه كوڕه‌كه‌ی به‌نیازبووه بیانكاته قوربانی بۆ شه‌تیان"، دایكه‌كه ئاشكراشیكردووه كه ناوی خۆشی له نێو لیستی كوڕه‌كه‌یدا بووه كه به‌نیازبووه بیكاته قوربانی.
دایكه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه ویستویه‌تی كوڕه‌كه‌ی له په‌رستنی شه‌یتان پاك بكاته‌وه، به‌ڵام شكستی هێناوه، بۆیه به‌ناچاری هه‌واڵی له‌سه‌ر داوه و داویه‌ته ده‌ست پۆلیس.
پۆلیسی زیمبابۆی تۆمه‌تی كوشتنی بهئهنقسهتی ئاراسته‌ی ئه‌و گه‌نجه كردووه و واشی داناوه كه له رووی ده‌رونییه‌وه ته‌واو نییه.
ر.ع
PM:10:14:30/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 7456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت