حاجی كاروان: به‌هۆی چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌وه 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه
حاجی کاروان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خانه‌نشینی و مووچه‌دا ده‌یكات مانگانه نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حاجی كاروان، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه ئێستاش ده‌ستی پێبكرێت هه‌ر باشه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به مووچه‌ی پله‌ی وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پله‌دار خانه‌نشین كراون ده‌بێت بوه‌ستێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو وتی: "له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنی مانگانه نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پشتگیری ده‌كه‌ین و زۆر باشه، چونكه به‌شێكی گه‌نده‌ڵی له‌و بواره‌دا كراوه".
ئه‌مڕۆ د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له بابه‌تێكدا به‌ناوی "پڕۆژه‌ی خه‌ڵك.. بۆ مووچه‌خۆری شایسته و ئاسووده‌یی ویژدان"، رایگه‌یاندووه كه "پڕۆژه یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌ڕماڵه) له دووتوێی 20 مادده، بۆ چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینی، به‌خۆشحاڵیه‌وه به بڕیاری ژماره 129ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندكرا و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ كه داواكاری له مێژینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه".
د. ئامانج ره‌حیم نووسیه‌تی: "پرۆژه‌كه میكانیزمی ئاشكرای بۆ دانراوه له 90 رۆژی یه‌كه‌می ساڵی دارایی 2018 ده‌بێت بكه‌وێته بواری جێبه‌جێبكردنه‌وه، به‌مه‌ش هه‌م دادپه‌روه‌ریی و هه‌م بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه تا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی شایسته‌ی لێ بدرێ".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت: "ئه‌م پڕۆژه گرنگه، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی چاودێریی و نه‌زاهه و داواكاری گشتی و شورایه، و ده‌بێت هی سه‌رجه‌م حیزبه‌كانیش بێت به دێرین و نوێوه".
راشیگه‌یاندووه كه "به هیوام قۆناغی ته‌شریعكردنی له په‌رله‌مانی كوردستان زوو به‌جێ بهێنرێت و له‌وه‌ش گرنگتر (جێبه‌جێكردن)یشی له لایه‌ن هه‌مووان به‌دی بكرێت، تا دادپه‌روه‌ریی بچه‌سپێ و چیتر مووچه‌خۆری شایسته نه‌بێته قوربانی ئه‌وانه‌ی كه به ناڕه‌وایی له پاره‌ی گشتی سوودمه‌ندن كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكی به یاسا ره‌واییان پێدراوه".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "ته‌نها به (چاكسازیی و دادپه‌روه‌ریی) مووچه و بژێوی شایسته‌ی خه‌ڵك زامن ده‌كرێ".
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانجه‌كانی ده‌ركردنی یاساكه‌یه:
پشتبه‌ست به ئه‌حكامی مادده‌ی هه‌شته‌م له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992 هه‌موار كرا‌و و، له‌به‌ر رۆشنایی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (39) له رێكه‌وتی 21-12-2017 بڕیاردرا به :
1- په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای (چاكسازیی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان- عێراق) ، كه وێنه‌یه‌كی هاوپێچی ئه‌م بڕیاره‌یه و، ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی گفوتگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه.
2- وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ئامانجه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه
1- به‌رجه‌سته‌كردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته داراییه‌كانی تر له هه‌رێمی كوردستان و راگرتنی سوودمه‌ندبوونی ناشایسته له بودجه‌ی گشتی
2- خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوی سوودمه‌ندان له بودجه‌ی گشتی له كه‌سانی ناشایسته و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ته‌رخانكراوی مووچه و ده‌رماڵه.
3- رێگه‌گرتن له سوودمه‌ندبوون له بودجه‌ی گشتی بۆ زیاتر له جارێك.
4- به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و یه‌كخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه جیاجیاكانی خانه‌نشینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و چالاككردنی سندووقی خانه‌نشینی.
5- رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان و پله‌تایبه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به‌ته‌مه‌نی یاسایی دیاریكراو بۆ خانه‌نشینی و ساڵانی خزمه‌ت.
PM:09:24:30/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت