بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی: ناكرێت حكومه‌ت هه‌ر بیر له بڕینی پاره‌ی خه‌ڵك بكاته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی بڕینی پاره‌یه له خه‌ڵك، ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی زیادكردنی داهات نییه و ده‌ڵێت "هه‌ندێك كه‌س به‌ناوی خانه‌نشینیه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن كه موسته‌هه‌قی ئه‌وه نین خانه‌نشین بكرێن".
خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ چاكسازین و مه‌سروفی زیاده كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام ناكرێت هه‌ر كاتێك حكومه‌ت پاره‌ی نامێنێت به‌ناوی كه‌مكردنه‌وه و پاشه‌كه‌وتی مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خانه‌نیشینی نایاسایی پاره كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵكو پێویسته حكومه‌ت پلانی بۆ زیادكردنی داهات هه‌بێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێیانوایه حكومه‌تی هه‌رێم له بری بڕینی خانه‌نشینی، داهات زیاد بكات، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د وتی "بێگومان، چونكه حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی بڕینی پاره‌یه له خه‌ڵك، ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی زیادكردنی داهات نییه و ئه‌وه‌ش كلتورێكی خراپه".
هه‌روه‌ها وتیشی: "پێویسته ئه‌وانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراون و موسته‌هه‌قی خانه‌نشین نین جیابكرێنه‌وه له‌وانه‌ی كه به هه‌مان یاسا خانه‌نشینكراون و موسته‌هه‌قن، واته پێویسته خانه‌نشینی پاكبكرێنه‌وه له‌وانه‌ی موسته‌هه‌ق نین له‌م حكومه‌ت پاره وه‌ربگرن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێك مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌ن نایاسایین و زۆرن، پێیان باش نییه بیانبڕن، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی وتی: "بێگومان هه‌ندێك مووچه‌ی خانه‌نشینی كراون كه موسته‌هه‌قی ئه‌وه نین خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام بۆ نموونه جوتیارێك كه به‌م شۆڕشه ماندوو بووه ئایا ناكرێت مووچه‌یه‌كی هه‌بێت؟، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و خانه‌نشینییه له‌وه جیابكرێته‌وه كه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن موسته‌هه‌ق نین مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرن و پێویسته ببڕدرێن".
ئه‌مڕۆ د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له بابه‌تێكدا به‌ناوی "پڕۆژه‌ی خه‌ڵك.. بۆ مووچه‌خۆری شایسته و ئاسووده‌یی ویژدان"، رایگه‌یاندووه كه "پڕۆژه یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌ڕماڵه) له دووتوێی 20 مادده، بۆ چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینی، به‌خۆشحاڵیه‌وه به بڕیاری ژماره 129ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندكرا و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ كه داواكاری له مێژینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه".
د. ئامانج ره‌حیم نووسیه‌تی: "پرۆژه‌كه میكانیزمی ئاشكرای بۆ دانراوه له 90 رۆژی یه‌كه‌می ساڵی دارایی 2018 ده‌بێت بكه‌وێته بواری جێبه‌جێبكردنه‌وه، به‌مه‌ش هه‌م دادپه‌روه‌ریی و هه‌م بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه تا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی شایسته‌ی لێ بدرێ".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت: "ئه‌م پڕۆژه گرنگه، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی چاودێریی و نه‌زاهه و داواكاری گشتی و شورایه، و ده‌بێت هی سه‌رجه‌م حیزبه‌كانیش بێت به دێرین و نوێوه".
راشیگه‌یاندووه كه "به هیوام قۆناغی ته‌شریعكردنی له په‌رله‌مانی كوردستان زوو به‌جێ بهێنرێت و له‌وه‌ش گرنگتر (جێبه‌جێكردن)یشی له لایه‌ن هه‌مووان به‌دی بكرێت، تا دادپه‌روه‌ریی بچه‌سپێ و چیتر مووچه‌خۆری شایسته نه‌بێته قوربانی ئه‌وانه‌ی كه به ناڕه‌وایی له پاره‌ی گشتی سوودمه‌ندن كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكی به یاسا ره‌واییان پێدراوه".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "ته‌نها به (چاكسازیی و دادپه‌روه‌ریی) مووچه و بژێوی شایسته‌ی خه‌ڵك زامن ده‌كرێ".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانجه‌كانی ده‌ركردنی یاساكه‌یه:
پشتبه‌ست به ئه‌حكامی مادده‌ی هه‌شته‌م له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992 هه‌موار كرا‌و و، له‌به‌ر رۆشنایی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (39) له رێكه‌وتی 21-12-2017 بڕیاردرا به :
1- په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای (چاكسازیی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان- عێراق) ، كه وێنه‌یه‌كی هاوپێچی ئه‌م بڕیاره‌یه و، ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی گفوتگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه.
2- وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ئامانجه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه
1- به‌رجه‌سته‌كردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته داراییه‌كانی تر له هه‌رێمی كوردستان و راگرتنی سوودمه‌ندبوونی ناشایسته له بودجه‌ی گشتی
2- خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوی سوودمه‌ندان له بودجه‌ی گشتی له كه‌سانی ناشایسته و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ته‌رخانكراوی مووچه و ده‌رماڵه.
3- رێگه‌گرتن له سوودمه‌ندبوون له بودجه‌ی گشتی بۆ زیاتر له جارێك.
4- به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و یه‌كخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه جیاجیاكانی خانه‌نشینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و چالاككردنی سندووقی خانه‌نشینی.
5- رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان و پله‌تایبه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به‌ته‌مه‌نی یاسایی دیاریكراو بۆ خانه‌نشینی و ساڵانی خزمه‌ت.
هــ. ر
PM:03:38:30/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت