یونیسێف: ستەم و زەبروزەنگ بەرامبەر منداڵان لە جیهاندا گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک
منداڵی چەکدار لە ئەفغانستان
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی یونیسێف-ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆی ده‌رکه‌وتووه کە ساڵی 2017 بەشێوەیەکی تایبەت ساڵێکی ستەمکارانە بوو بۆ ئەو مناڵانەی که‌وتوونه‌ته ناوچەی شەڕ و ململانێکان.
یونیسێف ده‌لێت هیچ شوێنێکی پارێزراو نییە بۆ ئەو مناڵانەی کە لەناوچەی شەڕەکانن و ئاشکرای كردوه کە مناڵان کراونەتە ئامانج و به‌رده‌وام لە زێدی خۆیان و قوتابخانه و گۆڕەپانەکانی یاریکردن لە بەردەم مەترسی هێرش و ستەمکاریی وەحشیگەرانەدان، ئەمەش بەتەواوەتی دژی یاسا نێو دەوڵەتییەکانە کە بۆ بەرگریکردن لە که‌سانی بێ په‌نا و بێ ده‌ره‌تان دانراوه.
راپۆرتەکە ژماره‌یه‌ک نموونه‌ی وه‌ك پێشێلکاری له ناوچه‌كانی ئافیکا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراین ده‌کات و ده‌ڵێت کە مناڵان بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانج و دوچاری ئەوە بوونەتەوە کە کراون بە قەڵغانی مرۆیی و کوژراون یان ئه‌ندامێکی له‌شیان نه‌ماوه و و براونه‌ته شه‌ڕ.
لەناوچەی کەسای لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات زۆریان بۆ 850 هه‌زار منداڵ هێنراوه ماڵ‌وحاڵیان جێبهێڵن و زیاتر لە 19 هەزار مناڵ‌یش له لە باشوری سودان له لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌كان چه‌کدار کراون و له باکوری خۆرهەڵاتی نەیجیریا و کامیرۆنیش بەلایەنی کەمەوە نزیکەی 135 مناڵ بۆ كاری خۆكوژی بەکارهێنراون.
رێكخراوی یونیسێف ده‌ڵێت منداڵان ده‌کوژرێن و له خوارده‌مه‌نی و ئاو بێ به‌ش ده‌کرێن و له دۆخێكی به‌دخوارێكی دا ده‌هێڵدرێنه‌وه که توشی نه‌خۆشی ده‌بن و ئازار ده‌چێژن، دهش‌ڵێت ئه‌و دۆخه له ئه‌فغانستان و عیراق و یه‌مه‌ن روو ده‌دات.
PM:11:26:28/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3506
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت