باندێكی سێ كه‌سی به بڕێك پاره‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیركران
نمونەیەک لە پارە ساختەکە
وێستگە نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایده‌كات، باندێكی ساخته‌كردنی دراو له لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ره‌وه ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌یان له ماركێت و دوكانه‌كاندا ساغ كردبوه‌وه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ئاشكرایكرد: پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه الاجرام) توانیان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ستاون به ساغ كردنه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی ساخته له جۆری 10 هه‌زاری كه له ناویاندا بڕی پێنج دۆلاری ساخته‌ش هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی بڕێك له‌و پاره‌یان له ماڕكێت و دوكانه‌كاندا ساغ كردبۆوه توانرا بڕی 200 هه‌زار دینار له‌و پاره ساخته وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش وتووه: "بانده‌كه پێكهاتوون له سێ كه‌س كه دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكیان پێ بووه و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا، به بڕیاری دادوه‌ر هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
هــ. ر
PM:11:55:24/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت