وته‌بێژی كۆمه‌ڵ: پێویسته نه‌هێڵدرێت خۆپیشاندان به‌لاڕێدا ببرێت
رێبوار حه‌مه‌د
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی مافێكی سه‌ره‌تاییه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته نه‌هێڵدرێت خۆپیشاندان به‌لاڕێدا ببرێت.
رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی بۆ داوا ره‌واكانی هاوڵاتیان مافێكی سه‌ره‌تاییه".
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ده‌ڵێت: "پێویسته نه‌هێڵدرێت خۆپیشاندان به‌لاڕێدا ببرێت و ئامانجه ره‌واكانی له‌بیر ببرێته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌بچێت و هێرش نه‌كرێته سه‌ر داموده‌زگا حكومی و حیزبییه‌كان".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی هه‌رێم به ئه‌ركی هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت و هاوكات دۆخی ئێستاش "له‌به‌رژوه‌ندی ناحه‌زان" وه‌سفده‌كات.
ئه‌مڕۆ بۆ رۆژی دووه‌م خۆپیشاندان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرده‌وە و لە چەند ناوچەیەك، بارەگای حزبەكان و هەندێك فه‌رمانگه سوتێنران، لە قەزای رانیەش تائێستا پێنج كوژراو و نزیكەی 80 بریندار هەیە.
PM:09:45:19/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3218
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت