رای بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به مانه‌وه یان كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێیان باشه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت تا بتوانێت كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "تائێستا كۆمه‌ڵ به حه‌سمی بڕیاری نه‌داوه كه له حكومه‌تدا سه‌حب بكاته‌وه له‌هه‌مانكاتدا بڕیاری ئه‌وه‌شی نییه كه له حكومه‌تدا بمێنێته‌وه".
شوان رابه‌ر وتی: "به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ئه‌م حكومه‌ته گۆڕانكارییه‌كی جه‌زری به‌سه‌ردا بێت كه بتوانێت كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك و خۆش بكات، نه‌ك هه‌روا بمێنێته‌وه و هه‌نگاو بهاوێت".
وتیشی: "له‌و پێناوه‌شدا كۆمه‌ڵ هه‌وڵی زۆری داوه و هه‌وڵی دیكه‌ش ده‌دات، به‌هه‌رحاڵ هه‌موو بژارده چاكه‌كان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵدا كراوه‌ن".
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌ر كار و هه‌نگاوێك له خزمه‌ت خه‌ڵك و پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری و چاكسازیدا بێت كۆمه‌ڵ له هه‌ڵوێست و شاكاره‌كانی خۆی به‌رده‌وامه، به‌رگری له مافه ره‌واكانی خه‌ڵك ده‌كات، دژی سته‌م و بێ دادی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر باجیش بدات".
رۆژی پێنجشه‌ممه جڤاتی گشتی گۆڕان كۆبووه‌وه و پێشنیازی بۆ جڤاتی نیشتمانی كرد له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشێنه‌وه، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا جڤاتی نیشتمانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كلاییكه‌ره‌وه ئه‌نجام بدات.
AM:11:07:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2874
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت