باری كه‌ش و هه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاریگه‌ری به‌رزه‌پاڵه‌ستۆی باكووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا سبه‌ینێ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2017/12/16 له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌ور و له دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و له كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 2017/12/17 له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
AM:10:12:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 14592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت