ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
دایكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
گه‌لاوێژخان دایكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له په‌یجی ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان كه ئێستا له زینداندایه بڵاوكرده‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
جه‌لال تاڵه‌بانی ناوی ته‌واوی (جه‌لال حوسامه‌دین شوكروڵا)یه و به (مام جه‌لال) ناسراوه، له 12ی تشرینی دووه‌می 1933 له دایكبووه و خوێندنی كۆلێژی یاسای له زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی مام جه‌لال ناوی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-ه و دوو منداڵیان به ناوه‌كانی قوباد و بافڵ هه‌یه.
له ساڵی 1976 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دامه‌زراند، له دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه به به‌رده‌وامی سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه بووه.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد بووه له عیراقدا.
له 24ی ته‌مموزی 2015 و له دوای دوو خول مانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، فوئاد مه‌عسوم بوو به سه‌رۆك كۆماری عیراق و شوێنه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی گرته‌وه.
له 18ی كانونی یه‌كه‌می 2012 مام جه‌لال دوچاری جه‌ڵته‌یه‌ك بوو و بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا،له 19ی ته‌مموزی 2014 و دوای نزیكه‌ی 19 مانگ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیادا گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی و دواجار له رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌می 2017 كۆچی دوایی كرد.
AM:09:46:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 22600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت