‌نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

وێستگه‌ نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2017،  نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 57 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 63 دۆلار و 23 سه‌نت فرۆشرا.

له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد به‌ جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 58 دۆلار.


AM:09:04:16/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌