فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران له سوریا كوژرا
وێستگه نیوز –
میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند كه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران له سوریا و له كاتی به‌رگریكردن له مه‌قامی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" كوژراوه.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه عه‌قید مه‌ھدی قه‌ره محه‌مه‌دی له پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شاری دێرئه‌لزوور كوژراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه رێوڕه‌سمێك بۆ ته‌رمی عه‌قید مه‌ھدی قه‌ره محه‌مه‌دی له تاران ساز ده‌كرێت و دواتر له شاری ئامول ده‌نێژرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیای ئێران به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه نزیكه‌كانی سوپای پاسداران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به ھێزه‌كانی ئێرانن و له پێكدادانه‌كانی سوریا كوژراون، نزیكه‌ی دوو ھه‌زار و 400 كه‌سن.
AM:08:37:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت