ئه‌ژده‌ر به‌وه‌فایه؟
له‌راسته‌وه: سامان جه‌لال ، ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، به‌ختیار فه‌تاح: فۆتۆ په‌یجی ئه‌ژده‌ر له‌فه‌یسبوك.
وێستگه نیوز-
هونه‌رمه‌ندی گۆرانبیژ، ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، ئه‌مرۆ هه‌ینی، 15/12/2017 ڕایگه‌یاند هه‌ردوو وێنه‌گری هاورێیی سامان جه‌لال و به‌ختیار فه‌تاح دوو كه‌سن كه پاڵپشتییان پێوه ده‌كات و دوو هاورێی خۆشه‌ویستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن.
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌ی خۆیه‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی و ئه‌و دوو وێنه‌گره‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی : لەگەڵ دوو ھاوڕێی خۆشەویست و ئازیزم کاکە سامان جەلال و کاکە بەختیار فەتاح دوو ھونەرمەندی بەتواناو جێگە دەست دیار لەھونەری کوردی‌دا پێم خوشبوو لەم میمبەرەوە سوپاسیان بکەم .کاکە سامان ھاوڕێی مناڵیم تاکو ئێستا کەسێک بوە لە پاڵپشتی من و ھونەرەکەم بەردەوام بوەو کاری کلیپی گۆرانی (تەبیبی عیشق و ئاوێنەی عەشق )ی بۆ ئەنجام داوم کەلەو سەردەمەدا بە باشترین کاری کلیپ لەقەڵەم درا ".
سه‌باره‌ت به به‌ختیار فه‌تاحی وێنه‌گریش نوسیویه‌تی"کاکە بەختیار فەتاحی ھاوڕێی ئازیز کە ساڵانێکی زۆرە یەک دەناسین و کلیپی گۆرانی (بڕۆ ئەی بێوەفای ) بۆ ئەنجام داوم کەیەکێکە لەکارەجوانەکانی ئەرشیفی ھوونەریم ئەم کەسایەتیانە ماندووبونێکی زۆریان چێشتوە بۆھونەری کوردی وناوێکی دیارن و شایەنی ھەموو ڕێزلێنانێکی گەورەن".
هه‌روه‌ها هیواشی خواستووه كه "ھونەرمەندان چیدی بتوانن ئەو کەسانەی کە کاریان بۆ ئەکەن بەم شێوەیە سوپاسیان بکەن .دوبارە سوپاس بۆ ئەم دوو ھاوڕێ خۆشەویستەم ھەمیشە چاوەڕێی کاری باشتر تانم و کاری تازەی پێکەوە بونمانم وە سوپاس و ڕێز بۆھەموو ئەو کەسانەی کە کاریان لەگەڵ مندا کردوەو لەم میمبەرەوە لە داھاتودا باس لە ھەموویان ئەکەم ..خۆشەویستیم بۆتان".
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی به‌رامبه‌ر به‌م دوو وێنه‌گره، چه‌ندین ده‌ستخۆشی و له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌یه‌وه بۆ هاتووه‌و هه‌ڵویست و وه‌فدارییه‌كه‌شی به‌رز ده‌نرخێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه سامان جه‌لالی وێنه‌گر پۆسته‌كه‌ی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی شێر كردووه‌و نوسیویه‌تی "سوپاس هاوڕێ شانازی ده‌كه‌م كه تۆ هاوڕێمی".
PM:08:37:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 7466
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت