وه‌زیری كۆچ: 2018 ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌بێت
وێستگه نیوز -
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌دا 45ی ئاواره‌كانی ناوخۆی عیراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ساڵی نوێ، ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌بێت.
ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌میانی ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا وتی: "ژماره‌ی ئاواره‌كان له ناوخۆی عیراقدا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن كه‌س".
وتیشی: "له‌و ژماره‌یه‌ش سه‌دا 45یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا كه هه‌مووان جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان به‌دینایه‌ت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ساڵی داهاتوو ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌بێت.
PM:01:19:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت