عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پشتیوانین بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری
د.یوسف و عەلی حەمە ساڵح
وێستگه نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی راگه‌یاند.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پشتگیری بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و رایگه‌یاندووه "پشتیوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه بۆ شۆڕشی سپی جه‌ماوه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌و هه‌وڵی ڕزگاركردنی خه‌ڵك پشتیوانیی ئه‌م پێشنیازانه‌ی كردووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "خۆپیشاندن و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری، سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانیان له دادگای ناوخۆ و ده‌ره‌وه، به‌شێوه‌ی دیبلۆماسی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ دونیای ده‌ره‌وه رونبكرێته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی به‌شێكه له‌م پرۆژه‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌داین."
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی تاوتوێی ئێن ئار تی داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌نجام بده‌ن.
PM:09:43:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 7548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت