له ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك هێز کۆدەکرێتەوە
وێستگه نیوزـ
داوده، ئه‌و ناوچه‌یەی له دوای روداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه بووه‌ته مه‌یدانی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی سنوری قه‌زای دوزخورماتوو و له چه‌ند ڕۆژی رابردووشەوه ناوچه‌كه بووه‌ته مه‌یدانی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتر.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك کە لە ناو حه‌شدی توركمانییه‌وه دەستی کەوتووە، بڵاویكرده‌وه: له چه‌ند ڕۆژی ابردووەوە ناوچه‌كه بووه‌ته مه‌یدانی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتر، حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی زۆری بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی داوده له دوزخورماتوو کۆکردووەتەوە و حكومه‌تی عێراقیش فیرقه‌ی 20 و لیوایه‌كی فیرقه‌ی 9 و هێزه‌كانی سنوری دوزخورماتووی بۆ پشتیوانیکردنیان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وەوشداوه كه ئامانجی ئه‌و هێزه ده‌ستگرتنه به سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی سنووره‌كه‌دا، بەڵام حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتویانه كه ئامانجیان له کۆنترۆڕڵکردنی داودە، پاراستنی ناوه‌ندی قه‌زای دوزخورماتووه له بۆردوومانی هێزه‌كانی دیکە.
لەلایەکی دیکەشەوە كورده‌كان ده‌ڵێن جێگیربوونیان له گونده‌كانی سنوری داوده و به‌رزاییه‌كانی دوزخورماتوو، بۆ پاراستنی ئاسایشی دانیشتووانی ناوچه‌كه و ئه‌و ئاوارانه‌یه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر شارۆچکەکەیان چۆڵ كرد و ئێستا له‌وێ ده‌ژین.
به‌رازاییه‌كانی دوزخورماتوو و ناوچه‌ی داوده، زاڵن به‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی فراوانی سونه‌نشینی نێوان قه‌زاكانی كفری و دووز خورماتوودا، ئەوەش وایکردووە سونه‌كانیش هێز پێکبهێنن، تائێستا پێنج بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له ناوچەکانی خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای داقوق تا دەگاتە خۆرئاوای قه‌زای كفری، داناوە.
دوای هاوه‌نبارانكردنی ناوه‌ندی قه‌زای دوزخورماتوو لەلایەن گەنجە خۆبەشەکان و بۆردومانکردنی گونده‌كانی ناوچه‌ی داوده له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی و فرۆكه‌كانی سوپای عیراقه‌وه، دۆخەکە تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حەمرینی یه‌كێتی وتویه‌تی: ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێزه نه‌ناسراوه‌كه‌ی ده‌ورووبه‌ری په‌ڵكانه كۆكراونه‌ته‌وه، نه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی نه‌وجوڵ ده‌ڵێت، حه‌شدی شه‌عبیی به بیانووی هاوه‌نبارانكردنی قه‌زای دوزخورماتوو له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه كورده‌كانه‌وه، هێزه‌كانیان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچه‌ی داوده و کۆنترۆڵکردنی، كۆكردووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ئاشكراشكیكردووه كه هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشەکان لە ئارادایە، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به كۆكردنه‌وه‌ی هێزی زۆری حه‌شدی شه‌عبیی لە ناوچەکەدا، هێزه كوردییه‌كانیش ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه و به چه‌كی قورسه‌وه خۆیان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان ئاماده كردووه.
PM:09:26:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 6992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت