توركیا..ده‌یان كۆچبه‌ری گیرخواردووی نێو به‌رده‌ڵانه‌كان رزگاركران


وێستگه‌ نیوزـ

51 کۆچبەر کە بە نیازبوون بە نایاسایی لە رێگەی بەلەمی چووپەوە لە کەناراوەکانی ئیزمیرەوە بچنە دوورگەکانی یۆنان و لە بەردەڵانەکانی ناوچەکەدا گیریان خواردبوو، رزگارکران.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌: تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان کە لە ئاسمانەوە هاوکارییان پێشکەشی کۆچبەران دەکرد، سەرەتا شەش کەسیان لە رێگەی هێلیکۆپتەر و ئەو کۆچبەرانەشی کە لە بەردەڵانەکاندا چاوەڕێی بەلەمی تیمه‌كان بوون، گەیاندە کەناراوەکان.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، دوای ئەوەی کەسێک یەکەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی لەو رووداوە ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، یەکەکان بە بەلەم و هێلیکۆپتەر گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوەکە.

بە هۆی بەردەڵانی ناوچەکە هەلیکۆپتەرەکان لە چاوەڕوانیدا مانەوە تا خۆرهەڵاتن و دواتر دەستیان کرد بە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی کۆچبەرەکان، بەڵام ئاژانسەکە ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکرد خەڵکی چ وڵاتێکن.

ر.ع


PM:06:07:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو