له پردێ ئەفسەرێکی پێشمەرگە خۆی کوشت
وێستگه نیوز ـ
لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی لە حەساری سەربە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەهۆی لێکدانەوەی رووداوی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بە فیشەک خۆی کوشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، سوهێل شەریف، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی لە حەساری سەربە ناحیەی پردێ رایگەیاند، له‌گوندی حه‌ساری سەربە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکوک پێشمەرگەیەک بەهۆی تووشبونی بەنەخۆشی دەروونی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیته‌ی یه‌كێتی بۆ ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی وتیشی: "بەپێی قسەی کەسوکاری ئەو ئه‌فسه‌رەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لە دوای رووداوەکەی 16ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەیان تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و بەهۆی لێکدانەوەی زۆر بۆ دۆخەکە له رێگه‌ی چه‌كه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه".
بەپێی زانیارییەکان ئەو ئەفسەرە بەناوی (ش. ح) پلەی ملازمە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له كوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی تاسڵوجه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هــ. ر
PM:02:12:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 23012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت